وێنە.. مزگەوتی گەورەی خورماڵ سەرنجی گەشتیارانی ڕاكێشاوە و مەترسی ڕوخانیشی لەسەرە

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-30 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – یەحیا حەبیب مزگەوتی گەورەی خورماڵ، یەكێكە لە دێرینترین مزگەوتەكانی شارەدێی خورماڵ لە پارێزگای هەڵەبجە. هەبوونی حەوزێكی ئاو لە نێو مزگەوتەكەدا سەرنجی گەشتیارانی بۆ خۆی ڕاكێشاوە، لە سەردەمی كۆرۆناشدا بەردەوام كراوەیە و گەشتیاران سەردانی دەكەن، بەڵام بەهۆی مێژووە كۆنەكەی بەشێكی مزگەوتەكە مەترسی ڕووخانی لەسەرە.