"له شاری سلێمانی له دۆخێكی مه‌ترسیدارداین به‌ڵام به‌مانای له‌ده‌ستده‌رچوونی دۆخه‌كه نایه‌ت یاخود با بڵێن له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه " له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا وته‌بێژی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی سلێمانیه‌وه وتی" له‌ئێستادا ژماره‌ی توشبووان له شاری سلێمانی و بگره هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها وڵاتی عێراقیش له هه‌ڵكشاندایه، بۆیه ده‌توانم بڵێم ئێمه له شاری سلێمانی له دۆخێكی مه‌ترسیدارداین به‌ڵام به‌مانای له‌ده‌ستده‌رچوونی دۆخه‌كه نایه‌ت یاخود با بڵێن له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه به‌ڵكو هێشتا ئێمه توانیومانه هه‌موو توشبوویه‌كی كۆرۆنا ئه‌وه‌ی كه پێویسته له‌ڕووی زانستییه‌وه پێشكه‌شی بكه‌ین، ڕاسته نه‌خۆشخانه‌كانمان فشارێكی زۆری له‌سه‌ره به‌ڵام هێشتا توانای وه‌رگرتنی نه‌خۆشمان هه‌یه، وه دڵنیایی ده‌ده‌م ئه‌گه‌ر بێت‌و هاوڵاتیان پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن وه هه‌موو ئه‌و ڕێكارانه‌ی پێویسته بیگرینه‌به‌ر به‌رامبه‌ر به كۆرۆنا ، ده‌توانیین له داهاتوودا ئه‌م شه‌پۆله خێرایه خاو بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین ته‌واو دۆخه‌كه بخه‌ینه ژێر ئه‌وه‌ی كه هه‌موو تووشبوویه‌ك كه بێته نه‌خۆشخانه وه‌ربگیرێت چونكه ئێمه ترسمان ته‌نها ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌م شێوازه هه‌ڵكشان هه‌بێت ڕه‌نگه وای لێبێت نه‌خۆشخانه‌كان ته‌واو پڕبن و نه‌توانرێت هه‌موو توشبوویه‌ك له نه‌خۆشخانه داخڵ بكرێت." به‌داخه‌وه هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌شێوازێكی زۆر نابه‌رپرسانه، نامرۆڤانه، ناته‌ندروستانه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن كه له‌كۆتایدا ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌نده هاوڵاتییه من دڵنیایی ده‌ده‌م تا ئه‌م ساته نه‌خۆشخانه‌كانمان ئه‌وه‌نیه بڵێین پڕنه‌بوون به‌ڵی قه‌ڕه‌باڵغیه‌كی زۆری له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانه ڕاسته ژماره‌یه‌كی زۆری تووشبوومان هه‌یه كه له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كاندان به‌ڵام ده‌مه‌وێت ئاماژه به خاڵێك بده‌م ، ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه ڕۆژانه له شاری سلێمانی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت به‌شێكی كه‌میان پێویستیان به نه‌خۆشخانه هه‌یه، زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كان ده‌توانم بڵێم نیشانه‌یان نییه یاخود نیشانه‌ی مام ناوه‌ندی یان هه‌یه كه ئێستا خۆم توشبوویه‌كم هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌م نیشانه‌یه‌كی مام ناوه‌ندم هه‌بووه له‌ماڵه‌وه‌م خۆم جیاكردۆته‌وه، ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی كه ڕێنمایی پزیشكین جێبه‌جێم كردووه، ده‌توانم بڵێم قۆناغێكی زۆر باشیشم له نه‌خۆشیه‌كه بڕیووه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت زۆر به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه بكرێت، وه تا ئه‌م ساته نه‌خۆشخانه‌كان ئه‌وه نییه بڵێن پڕبوون، دڵنیابن ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی له ئێستادا له شاری سلێمانی تایبه‌تكراوه ته‌واو پڕبێت، بێگومان ئێمه پلانی دیكه‌مان هه‌یه كه شوێنی تریش ته‌رخان بكه‌ین سه‌ره‌ڕای ئه‌و باره قورسه داراییه‌ی كه له‌سه‌ر شانی كارمه‌ندان و پزیشكانه كه ئیداری و كارگێڕی و كارگوزاریه‌كانیشه چونكه گرنگترین كۆڵه‌كه له ته‌ندروستی دا سه‌رچاوه‌ی مرۆیی یه پاشان بیناو ده‌زگای پزیشكی یه به‌ڵام بێگومان پلانمان هه‌یه ئه‌گه‌ر پێویستمان به نه‌خۆشخانه‌ی تریش بێتله‌ئه‌گه‌ر پڕبوونی شوێنه‌كاندا ، بێگومان ئێمه شوێنی تر ته‌رخان ده‌كه‌ین به‌ڵام تا ئێستا نه‌خێر پڕ نه‌بووه، ڕاسته قه‌ڕه‌باڵغی هه‌یه به‌ڵام ئێمه ڕۆژانه ژماره‌یه‌ك چاك بوومان هه‌یه كه له نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه ده‌نێردرێنه‌وه‌ماڵه‌وه‌پاش ئه‌وه‌ی كه دڵنیا ده‌بن كه ڤایڕه‌سه‌كه له له‌شیاندا نه‌ماوه. نه‌خێر ئه‌مه دووره له‌ڕاستیه‌وه، ئێمه ته‌نها له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێریڕابردوودا ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه چه‌ند شوێنێكمان هه‌یه كه پشكنینی تیا ئه‌نجام ده‌ده‌رێت، یه‌كێك له‌وانه سه‌نته‌ری سه‌رچناره‌كه زۆرترین پشكنینه‌كان له‌وێ ده‌كرێت، وه ئه‌و شوێنه ته‌عقیم كراوه‌پاشان له‌به‌رئه‌وه‌ی تێستی تازه‌مان بۆ هاتبوو، جیهازه‌كان پێویستی به جۆره شتێك ده‌كرد بۆ داتا كردنه‌وه‌یان ، له‌به‌رئه‌وه ته‌نها ئه‌وه بوو له‌م 48 كاتژمێره‌دا ده‌توانم بڵێم ژماره‌ی پشكنینه‌كان به‌راورد به‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كه‌مێك كه‌م بووه‌ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بوو.له دوێنی شه‌ویشه‌وه به‌چڕی ده‌ستكراوه‌ته‌وه به پشكنین ، وه‌هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه له‌ڕووی پشكنینه‌وه . من ده‌توانم بڵێم له ئێستادائه‌وه‌ی ده‌بینرێت له شاری سلێمانی، ئاستێكی باشه به‌وه‌ی ده‌بینرێت بازاڕ و دوكانه‌كان چۆڵن ، وه‌خه‌ڵك به‌شێوازێكی ته‌ندروستانه مامه‌ڵه ده‌كات به‌ڵام هێشتا له ئاستی پێویستدا نییه ، واته دۆخه پێویستی به‌زیاتر خۆپارێزییه ، وه گرنگیشه هاوڵاتیان ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه نه‌یه‌نه بازاڕ ، گرنگه شه‌وانیش كۆبوونه‌وه نه‌كرێت، واته ئه‌گه‌ر چه‌ند خێزانێك له شوێنێك كۆ ببنه‌وه ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌ركه‌وته‌یه. به‌ڕاستی ئێستا خۆم كه هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌م به نموونه بهێنمه‌وه من نازانم سه‌رچاوه‌ی توش بوونه‌كه‌م چی بووه، نازانم له كوێوه توش بووم . ڕه‌نگه براده‌رێكی خۆمم بینی بێت له شوێنێكدا و قسه‌م له‌گه‌ڵ كردبێت و له‌شوێنێكدا بوو بێت كه پێشبینیم نه‌كردبێت ئه‌و ڤایڕه‌سه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بێت . بۆیه هاوڵاتیان پێویسته به‌ته‌واوه‌تی پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن و به‌هه‌موو شێوازێك وا مامه‌ڵه بكه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێكدا كه هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو لایه‌ك بتوانیین دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ین. یه‌ك واقیع هه‌یه ده‌توانم بڵێم ئه‌و ژمارانه‌ی كه له شاری سلێمانی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت ، ژماره‌یه‌كی واقیع و شه‌فافن . ئێمه ئه‌وه‌ی كه واقیعی بوونی دۆخه‌كه‌یه له شاری سلێمانی داومانه به هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن بۆئه‌وه‌یهاوڵاتیان ته‌واو ئاگاداری دۆخه‌كه بن . ڕاسته ژماره‌كان جێ ی نیگه‌رانییه به‌ڵام ده‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر باسی ڕێژه‌ی مردن بكه‌یبه‌راورد به ژماره‌ی تووش بووان هێشتا ڕه‌گه له زۆر وڵاتی چوارده‌ورمان ئێمه‌دا یاخو له جیهاندا هێشتا كه‌متر بێت به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت دۆخه‌كه مه‌ترسیدار نییه ، به‌ڕاستی دۆخه‌كه مه‌ترسیداره‌وه ژماره‌كان جێ ی نیگه‌رانیین ، وه به‌ڕاشكاویش ده‌یڵێم ئه‌و ژمارانه‌ی كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێن ، ئه‌وه ئه‌وانه‌ن كه نیشانه‌یان هه‌یه و دێن پشكنین ده‌كه‌ن . به‌ڕاستی حاڵه‌ت هه‌یه و ڕه‌نگه هه‌ڵگریش بێت و هیچ پشكنینێك نه‌كات ، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌كه زیاتر بێت له‌وه به‌ڵام گرنگه خه‌ڵك دوو شت جیا بكاته‌وه‌ترس له‌گه‌ڵ واقیعجیایه، ئێمه نامانه‌وێت به هیچ شێوازێك بترسن ، ناشمانه‌وێت هاوڵاتیان بابه‌ته‌كه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرنوه‌له‌گه‌ڵدۆخه واقیعیه‌كه‌دا مامه‌ڵه نه‌كه‌ن . بۆیه ئێمه ته‌نیا شت ده‌ڵێم ژماره‌كان هه‌رچه‌ندێك بێت ، دۆخه‌كه هه‌رچیه‌ك بێت ، دڵنیا بن ئه‌گه‌ر خۆپارێزیبكه‌نو هاوكاری كه‌رتی ته‌ندروستی و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بن ئه‌م دۆخه تێده‌په‌ڕێنیین. له‌ڕاستیدا ئێمه پێشنیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆمان كردووه ، پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌و پێش ، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ندێك دۆخ، له‌وانه خراپیباری ئابوری هاوڵاتیانكه ده‌توانم بڵێم ڕێگریه‌كی زۆر بووه له‌به‌رده‌م ڕێ و شوێنه‌كان و ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه پێویسته. كه‌واته ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه زانستی یه‌له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه‌ی كه ئێمه تیاین ، ڕِه‌نگه خراپی باری ئابوری هۆكارێك بێت نه‌مان توانیبێتوه‌كو خۆی جێ به‌جێ ی بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پێشنیاریش كراوه له‌ناو لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه به‌ڵام لای ئه‌وانیش هه‌مان قسه هه‌بوو كه دۆخی خراپی ئابوری هاوڵاتیان و ئه‌ولایه‌نانه‌ی كه پێویسته فرمانه‌كه جێ به‌جێ بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌ركی ئه‌وانه كه ئه‌وانیش كه‌سانێكی هیلاكن له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه شانبه‌شانی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا بوونله‌به‌رنه‌بوونی موچه‌و خراپی باری ئابوریبتوانن به‌و شێوازه ئیجرائاته‌كان جێ به‌جێ بكه‌ن ، به‌ڵام ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووله‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له شاری سلێمانیده‌ركرا،له ئێستا ده‌بینی له‌شاری سلێمانیدا ته‌واو جێ به‌جێ ده‌كرێت و هاوڵاتیانیش ته‌واو باش‌دا پابه‌ندن پێوه‌یكه هیوادارم باشتریش بێت . هه‌واڵه خۆشه‌كه یه‌كه‌م ئه‌و ژمارانه‌ی كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت به‌شێكی كه‌میان پێویستیان به نه‌خۆشخانه‌یه و باری ته‌ندستیان ناجێگیره‌هێشتا ده‌توانم بڵێم ئه‌و ڕێژه مردنه‌ی كه هه‌یه ڕاسته مه‌ترسیداره‌به‌ڵام ئه‌وه نیه بڵێین ئێمه له هه‌موو وڵاتانی تر زیاترین بگره‌ڕه‌نگه كه‌متر بین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی . خاڵێكی تر گرنگه دڵنیا بنله ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا ده‌توانم بڵێم ژماره‌یه‌كی چاك بوونه‌وه‌یزۆر له شاری سلێمانی ڕاده‌گه‌یه‌نرێتكه له دوو هه‌فته له‌مه‌و پێش نزیكه‌ی430 حاڵه‌تمان ڕاگه‌یاندووه ئینشاالله له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكداژماره‌یه‌كی تری چاكبونه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێتو ڕاسته نه‌خۆشخانه‌كان ڕۆژانه نه‌خۆشی تێ ده‌چێتبه‌ڵام نه‌خۆشیش چاك ده‌بێته‌وه ده‌نێردرێته‌وه‌ماڵه‌وه. ده‌توانم بڵێم واقعێكه كه ئێمه به‌تایبه‌ت له جه‌ژن و له ڕه‌مه‌زاندابه‌ركه‌وته‌یه‌كی زۆر هه‌بووبه‌ركه‌وته‌یه‌كی زۆر هه‌بوو له شاری سلێمانیئه‌مه یه‌كێك بووه له هۆكاره‌كانله‌به‌ر ئه‌وه ئێمه هه‌رگیز نه‌مان وتووه‌ڤایڕه‌سی كۆرۆنا كۆتایی هاتووه،ڤایڕه‌سی كۆرۆنا شتێكی جیهانییه ، شتێكی لۆكاڵی نییه ته‌نها له‌شاری سلێمانی بوونی هه‌بێت ،له‌به‌ر ئه‌وه هه‌میشه مه‌ترسیه‌كان هه‌یه تا له جیهاندا حاڵه‌تێك بمێنێت له‌به‌رئه‌وه‌ی له شاری سلێمانی و بگره هه‌رێمی كوردستان‌و وڵاتی عێراقیش حاڵه‌ته‌كان هه‌ر مابوون ، ئه‌وه بوو به‌هۆی ئه‌و به‌ركه‌وتنه زۆره بێگومان ئه‌و ژماره له هه‌ڵكشاندا ده‌بێتبه‌ڵام گرنگه ئێمه كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین چون بتوانیین ئه‌م شه‌پۆله خاو بكه‌ینه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیین بڵێن ڤایڕه‌سی كۆرۆناسه‌د له‌سه‌د بنبڕ ده‌كه‌ین به‌ڵام ته‌نها كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌ڵكشانه به‌ره‌و خاوی بڕواته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی بڕوات ، وه بتوانیین هه‌موو ئیجرائاتانه‌ی كه پێویسته جێ به جێ ی بكه‌ین . نه‌خێر به‌ڕاستی ئێستا ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینیین ، له پشكنینه‌كانه‌وه كه هاوڵاتیان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ننه‌خێر ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌توانم بڵێم زۆرینه‌یان كۆرۆنایه‌به‌ڵام گرنگه ئێمه چۆن مامه‌ڵه ڕاست له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا بكه‌ین ، واته گرنگه هاوڵاتیانبزانێ كه توشی كۆرۆنابوویت، مه‌رج نییه یه‌كسه‌ر پێویستت به پلازما بێت ، به عیلاجی دژه ڤایڕه‌س بێت ، پێویستت به عیلاجێك بێت بایی 100 هه‌زار بێت كه به‌ڕاستی به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌س نابه‌رپرسانه و نه‌فس نزمانه مامه‌ڵه‌ی كردووه‌له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌داڕه‌نگه بۆ ئه‌وه‌یئه‌زمه‌یه‌ك دروست بكرێت و بۆ هه‌ندێكده‌ستكه‌وتی ماددی یاخود شه‌خصی خۆیانهیوادارم خه‌ڵك له ئاست ئه‌و هۆشیاریه‌دا بێت ، من باسی خۆم ده‌كه‌م به نموونه من تووش بوو بوومنه ئۆكسجینیشم لابوو نه پلازماشم به‌كارهێناوه نه دژه ڤایڕه‌شم به‌كارهێناوه‌ته‌نها چه‌ند عیلاجێك له‌چه‌ند ڤیتامینێك پێك هاتووه‌ڕه‌نگه له‌خواردنی ڕۆژانه‌شدا هه‌بێتئه‌و كاته‌ی كه تووش ده‌بیت ڕه‌نگه جورعه‌یه‌كی زیاتر بێت كه ڕه‌نگه له خواردنی ڕۆژانه‌شدا هه‌بێت ، وه باری ته‌ندروستیم به به‌راورد به هه‌فته‌ی ڕابردوو زۆر زیاتر بێت ده‌توانم بڵێم به‌ره‌و قۆناغی كۆتایی نه‌خۆشیه‌كه ده‌ڕۆم . بۆیه ڕاسته حاڵه‌ته‌كان زۆرن ، ئه‌و نیشانه زۆرانه‌یان له‌م وه‌رزه‌دا ده‌ڕواتزۆرینه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌توانم بڵێم زۆربه‌یان كۆرۆنانبه‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه نه‌بێته هۆیشڵه‌ژان یان ترس چونكه زۆر خراپه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌ن . بۆیه دڵنیابه ئه‌گه‌ر تۆ نیشانه‌كانیشت هه‌بێت،ته‌نها به ئیسراحه‌ت كردن ، مانه‌وه له‌ماڵه‌وه ، خۆ جیاكردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی دیكه‌تووش نه‌كه‌یت، ئاو زۆرخواردنه‌وه ، میوه خواردن ، ڕۆژانه كه‌مێك بچیته به‌ر خۆری به‌یانی ، جێ به‌جێ كردنی چه‌ند وه‌رزشێكی ساده كه خۆ هیلاك كردنی تیا نه‌بێت ، وه به‌كارهێنانی هه‌ندێك له‌و ڤیتامینانه به ئاسانترین شێوه نه‌خۆشیه‌كه تێپه‌ڕ ده‌كات. من له ئێستا بۆماوه‌ی نزیكه‌ی 8-9 ڕۆژه‌هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه بووم ، وه چاره‌سه‌ره‌كان به‌كار دێنم تنه‌ها چاره‌سه‌رێكی سه‌پۆرتزه ، هیچ چاره‌سه‌رێكی ئه‌وتۆ نییه ئه‌و شێوازانه‌ی كه دكتۆره‌كان ، هه‌ر هه‌مان ئه‌و دكتۆرانه‌ی كه سه‌رپه‌رشتیاری كۆرۆنان له شاری سلێمانی ، ڕێنماییه‌كانم وه‌رگرتوون وئینشاالله له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌توانم بڵێم له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا یان هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێمه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ده‌بێت بێگومان پشكنینه‌كانم نێگه‌تیف ده‌ربچێته‌وه ، وه من دڵنیایی ده‌ده‌م كه‌رتی ته‌ندروستی له شاری سلێمانیله ئێستادا ئه‌وه‌ی پێویسته ، ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی یه به‌رده‌وامه‌وبه‌رده‌وامیش ده‌بێتبه هه‌وڵ و كۆششی هه‌موو لایه‌كله‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی . وه ئێمه تا ئێستا نه له هیچ سه‌نته‌رێكی كۆر‌ونا نه له هیچ ئیمه‌رجێنسیه‌كده‌وام ڕانه‌گیراوه ، ڕاسته هه‌ندێك شوێن ده‌وامی تیا ڕاگیراوه به‌ڵام نه‌هێڵدراوه كاربكاته سه‌ر ته‌ندروستی هاوڵاتیان و ژیانی هاوڵاتیان ، ئه‌وه‌ش واقیعێكه كه كارمه‌ند و پزیشك و كارگوزار ویه‌كه ئیدارو كارگێڕیش وه‌كو هه‌موو مرۆڤێكی دیكه پێویستی به بژێوی ژیانه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رده‌وامی به‌ژیانی بداتبه‌ڵام دڵنیابن به‌هیچ شێوازێكنه‌هێڵدراوه تا ئێستاكه‌رتی ته‌ندروستی توانیویه‌تی ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری پێویسته پێشكه‌ش به هاوڵاتیانی بكات به‌تایبه‌تی له سه‌نته‌ره‌كانی كۆرۆنادا كه ده‌توانم بڵێم باشترین خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌ڕووی كوالێتی و له‌ڕووی كوانتیتی شه‌وه پێشكه‌ش به توشبووانی كۆرۆنا كراوه له شاری سلێمانی.
دوا نوێکردنەوە: 2020-07-01 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا