دیجیتاڵ میدیای سپێده
بهرێوهبهرایهتی گشتی ئهزموونهكانی وهزارهتی پهروهرده ڕاگهیهندراوێك له بارهی دهنگۆكانی دواخستنی تاقیكردنهوهكانی پۆلی 12 ئامادهیی بڵاودهكاتهوه
لە راگهیهندراوهكیاندا، ئهوه رەتكراوهتهوه كە تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دوابخرێن و رایدەگەیەنێت، ھەندێك پەیجی ساختە نووسراوێكی شێوێندراویان بەناوی وەزارەت بڵاوكردووەتەوە
دهقی ڕاگهیهندراوهكه
رونکردنەوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکانی وەزارەتی پەروەردەوە :
دوێنێ شەو 30 ی 6ی 2020، هەندێک پەیج نوسراوێکی شێوێندراو و تەزویریان بەناوی وەزارەتمان بڵاوکردەوە سەبارەت بە دواخستنی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی ، بەهەموو لایەک رادەگەیەنین ئەو نووسراوە راست نییە، داواکارین مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران و خانەوادەکانیان هەواڵ و بریارەکانی وەزارەت لە کەناڵە میدیاییە فەرمیەکانی وەزارەت وەربگرن کە بریتین لە کەناڵی ئاسمانی پەروەردەیی و وێب سایتی وەزارەت و چەناڵی فەرمی وەزارەت لە ڤایبەر و پەیجی فەرمی وەزارەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک کە ناسێنراوە لەلایەن کۆمپانیای فەیس بووک . دەربارەی ئەو پەیج و ئەکاونتە فەیکانەش کە هەواڵی نادروست بڵاودەکەنەوە و کاریگەری خراپ لەسەر دەرونی قوتابیان دادەنێن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار هەماهەنگیمان هەیە بۆ روبەروکردنەوەیان بە دادگاکان.
بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان ـ وەزارەتی پەروەردە
1 ی 7 ی 2020