دیجیتاڵ میدیاى سپێده
شه‌شه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی توركیا-رووسیا-ئێران سه‌باره‌ت به سووریا كه له‌سه‌ر فۆرماتی ئاستانا سازده‌كرێت، ئه‌مڕۆ له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه دوێنێ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه کە له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌دا، هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی لەڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌شداریی ده‌كه‌ن.
باس له‌وه‌یش كراوه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پێشهاته هه‌نووكه‌ییه‌كان له سووریا درێژه‌دان به ئاگربه‌ست، ده‌سته‌به‌ركردنی دۆخی پێویست و به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسیی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویستانه‌ی په‌نابه‌ران و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه راوێژ له‌باره‌ی هه‌نگاوه هاوبه‌شه‌كان بۆ قۆناغی داهاتوو بكرێت.