حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان یاسایی چاكسازى خسته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

جوتیار عادل وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: یاساى چاكسازى چووه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌، وتیشى: دابەشکردنی مووچە بەپێی توانای حکومەت دەبێت.

وتیشی، هه‌فته‌ى داهاتوو شاندی حكومه‌تى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌غداو له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بن.

ئه‌وه‌شى راگه‌یاند، به‌ پێى یاساى چاكسازى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى خانه‌نیشى یه‌كده‌خرێت.

لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، جووتیار عادل رایگەیاند، لەسەرەتاوە کەمکردنەوەی مووچە 34% بوو، بەڵام سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا پارە قەرزبکات بۆ ئەوەی 21% بێت. ئەم رێژەیەی ئێستاش بەتەنها بۆ ئەم مانگەیە.