سێ تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لە دەست دا

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-02 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ ئەمڕۆ پێنج شەممە، سێ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لە دەست دا. عەبدوڵا ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی ڕایگەیاند دوو ئافرەت و پیاوێك كە تووشبووی كۆرۆنا بوون گیانیان لە دەست دا. ڕوونیشیكردەوە كۆچكردووەكان تەمەنیان لە نێوان 50 – 60 ساڵدایە و دانیشتووی سلێمانین.