ھەولێر-KDP.info- وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەولێر و بەغدا سەبارەت بە نەوت و قەرزەکان و بودجە رێککەوتن، ئەوەیشی دەمێنێتەوە، نوێنەرانی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەران بیچەسپێنن.
ئاوات شێخ جەناب لە پرێسکۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا و لەگەڵ شاندی هەرێم بۆ بەغدا رایگەیاند، کە توانیویانە لەسەر نەوت رێککبکەون و رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکەن، ههروهها لەبارەی قەرزەکانیش بگەنە لێکتێگەیشتن. ئەو رێککەوتنەش لە ١ی١ی٢٠٢٠ دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە، کاتێ ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەندی دەکات.
وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەگەر بهغدا رێككهوتنهكه جێبهجێ بكات، ئەوا کێشەی مووچە نامێنێت، حکوومەتیش لە دانەوەی مووچەی فەرمانبەران بەرپرسیارە. چونكه حكوومهتی ههرێمی كوردستان ٨ مووچهی فهرمانبهران و ١٢ مووچهی خانهنشینان قهرزاره.
روونیشی کردەوە، کە پێشتر بڕیاری بڕینی بوودجهی ههرێمی كوردستان سیاسی بووه و، بۆ بوودجهی ساڵی ٢٠٢٠یش، ئێستا تۆپهكه له گۆڕهپانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقه، ئەوان وهك شاندی دانووستاندنكاری حكوومهتی هەرێمی کوردستان كارهكانیان تهواوكردووه، بۆیە ئهركی نوێنهرانی كورده له بهغدا، کە له كاتی گفتوگۆكردن لهسهر بوودجه، بهرگریی له مافهكانی خهڵكی كوردستان بكهن و بیچهسپێنن.
سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، لە میانەی پرێسکۆنفرانسەکەدا، بۆ مێدیاکان رایگەیاند، کە ئەوان بەو رێککەوتنەیان لەگەڵ بەغدا، بەشداری لە زیادکردنی داهاتی عێراق دەکەن، کە لە بەرانبەریشدا بەغدا پشکی هەرێم بدات.
ئامانج رەحیم، روونیشی کردەوە، کە جەدوەلی نەفەقاتی سیادی گەیشتوەتە رادەیەکی بەرز، کە لە سەدا ٣٦ زیاد بووە، هەر بەو هۆیەشەوە بەشی هەرێم لە بودجەدا کەم دەکات.
سەبارەت بە قەرزەکانی هەرێمی کوردستانیش، روونی کردەوە، کە هەرێمی کوردستان قسەی لەسەر پاشەکەوتی مووچەی هەرێم کردووە و حکوومەتی عێراقیش ئامادەیی دەربڕیوە، کە لە رێی لیژنەیەکی چاودێری دارایی هەرێم و عێراق درووست بکات و زانیاری لەسەر وەربگرێت، هاوکات لە ساڵی ٢٠٢٠ قەرزەکانی هەرێم لە نێو قەرزەکانی عێراقدا جێی بکرێتەوە و بخرێتە نێو موازەنەی عێراق.
هەر لە پرێسکۆنفرانسەکەدا د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، رایگەیاند، داتاکانمان لەبارەی قەرزەکان دەخەینە بەردەم حکوومەتى ئیتیحادی، دواتر لێژنە درووست دەکرێت و بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.
سوپاسی حکوومەتی عێراقیشی کرد کە ڕێگەی بە هەرێمی کوردستان داوە، پیادەی مافێکی دەستووریی خۆی بکات و لە نووسینەوەی ڕەشنووسی بودجەی ٢٠٢٠ی عێراقدا بەشداری بکات.
جەختیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان پابەندە بە سەرجەم ئەم پابەندییانەوە کە دەکەوێتە سەر شانی.
خێڵان بەختیار