ته‌ندروستى عێراق، گیان له‌ده‌ستدانى ١٠٦ كەسی دیكەی به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا راگه‌یاند

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٣٣٤ كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون و ١٠٦ كەسی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، دوایین ئاماری سەبارەت بە قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٠٦ كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٣٣٤ كەسی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

ئاماژە بەوەیش دراوە هەر لەو ماوەیەدا، هەزار و ٤٧٧ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتە روو، كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە ٥٨ هەزار و ٣٥٤ كەس و لەو ژمارەیەیش دوو هەزار و ٣٦٨ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٣١ هەزار و ٧٧ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.