دیجیتاڵ میدیاى سپێده
نرخی تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی بۆ نزمترین ئاستی دابه‌زى و سه‌دا 9ى به‌هاكه‌ى له‌ده‌ستدا.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكا له بازاڕه‌كانی تاران گه‌یشتوه‌ته 21 هه‌زار و 300 تمه‌ن.
ئاژانسی فه‌رمی حكومی ئێرانیش بڵاویكردۆته‌وه، نرخی یه‌ك دۆلار 20 هه‌زار و 900 تمه‌ن.
ئه‌گه‌ر ته‌نها نرخی راگه‌یه‌نراوی حكومه‌ت به هه‌ند وه‌ربگیرێت، به به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆتا نرخی تۆماركراوی رۆژی پێنج شه‌ممه له‌ماوه‌ی كه‌متر له 48 كاتژمێردا به رێژه‌ی 9% تمه‌ن به‌های خۆی له ده‌ستداوه.
رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو بۆ یه‌كه‌م جار نرخی یه‌ك دۆلار 20 هه‌زار تمه‌نی تێپه‌ڕاند و به 20 هه‌زار و 530 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.