(خەڵک) هۆکاری درەنگ دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکانی کۆرۆنا ئاشکرادەکات

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-04 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک – نزار جەزا بەهۆی کەمبوونەوەی کیت بۆ پشکنینی کۆرۆنا لەشاری سلێمانى، ئەنجامی پشکنینەکان لەوادەی خۆیان دوادەکەون، بەجۆرێک هەندێک پشکنین دوای زیاتر لە ۱۰ ڕۆژ ئەنجامەکەیان دەردەچێت، لەئێستاشدا هەزار و ٦٠٠ پشکنین لەسەرەدان، کە ٢٠٠ دانەی کۆتایی لە دوای نزیکی هەشت ڕۆژی دیکە ئەنجامەکەیان دەردەچێت، بەو هۆیەشەوە بەشێک لەتووشبووانی کۆرۆنا، تا ئەوکاتەى ئەنجامەکەیان دەردەچێت، چاکدەبنەوە. […]