دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٣٣٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون و ١٠٦ کەسی دیکەش دوای تووشبوونیان بەم ڤایرۆسە گیانیان لەدەستدا.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە هەمان ماوەدا هەزار و ٤٧٧ کەسی دیکەش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی، کۆی گشتی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ (COVID-19) لە عێراق گەیشتووەتە ٥٨ هەزار و ٣٥٤ کەس لە نێویاندا دوو هەزار و ٣٦٨ حاڵەتی گیانلەدەستدان هەبووە و ٣١ هەزار و ٧٧ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە.