چاکسازی لە موچەی گەندەڵیدا بکەن نەک موچەی راستەقینە

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

مەروان حاجی شەعبان


لە یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2020 یاسای چاکسازی ئەم ئێدیەمانە بەکارهاتونە...ماددەی 1 ..نەهێشتنی سوودمەندبوونی نا شایستە..
ماددەی 3..یەکەم ..هەڵوشاندنەوی سەرجەم تەو پەخشین وداراییانەی....بەدر لە یاسا و ڕێنماییە کاڕپێکراوەکان خۆیان تومار کردووە.
هۆیەکانی دەرچواندن یاسای چاکسازی...ل پێناو جیبو؟؟؟
لە پێناو رێکخستنەوەی بواری وەزیفەی گشتی وخانەنشینی ....،وهەروەها تەرخانکراوەکانی چاودێری کومەڵایەتی ،وبەرپاکڕدنی دادپەرروەری یەکسانی لەخەرجکردنی مووجە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتە داراییە گشییەکان وەڕێگرتن لە سوود وەرگرتنی ناڕەوا و نایاسایی لە تەرخانکراوەکانی بوجەی گشتی، ئەم یاسایە دەرچوێندرا.
مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ هیچ گه‌نده‌ڵی و خواروخێچییه‌كی تێدا نییه‌ بۆیه‌ پێویستی به‌ چاكسازی نییه‌ چونكه‌ چاكسازی ناكرێت مه‌گه‌ر ته‌نها له‌ كاتی بوونی گه‌نده‌ڵی یان هه‌ڵه‌ له‌ شتێكدا، بۆیه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ باسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ و ئه‌ركی ده‌زگای دادوه‌ری و داواكاریی گشتی بهێنرێت له‌ چوارچێوه‌ی یاسایه‌ك كه‌ ناونراوه‌ یاسای چاكسازی...
گه‌نده‌ڵی به‌ خه‌رجكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی بندیوار(ئه‌وانه‌ی هیچ شه‌هاده‌یه‌كی ئه‌كادیمی و خزمه‌تێكی كرده‌ییان نییه‌) له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ڕاپه‌ڕاندنه‌وه‌ كراوه‌، ئه‌وه‌ش گه‌نده‌ڵی له‌م وه‌زیفانه‌دا بڵاو ده‌كاته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌م كاره‌ به‌پێی ڕێڕه‌وی وه‌زیفیی ئاسایی نه‌بووه‌ كه‌ له‌ یاسای ڕاژه‌ی شارستانییدا هاتووه‌ ژمارە 24 ل سالی 1960،
ئەگر یاسا ئەسەری رەجعی(اثر رجعي)نەبیت بەپی حوکمی دستور (م 19 /نوهەم ل دستوری عیراقی 2005) ئەوە بریاری کارگیریش ( بریاری ژمارە 61 ل 21-6-2020 حوکومەتی هەرێمی کوردستان) ئەسەری رەجعی نییە؟؟؟
دیسان ئەم بریاری حوکومەت پێجەوانەی ئەحکامی ماددەی 47 و89 دستوری عیراقە سالی 2005 ؟؟؟ دیسان پێجەوانەی ماددەی 2 و4 و70 یاسای ژمارەی 23 ل 2007 یاسای ئەنجومەنی دادوەری ل هەرێم؟؟؟ وماددەی 6 ل یاسای ژمارە 27 ل 2008 یاسای موجەی دادوەران وئەندامانی داوەکاری گشتی بەرکار ل هەرێم کارگیریین(نافذ اداریا)
وهەر یاسایەک ب یاسا تەعدیل دەبیت نەبە بریاری کارگیری؟؟؟(ما سن بقانون لا یعدل الا بقانون)
دواتریش دیاریكردنی مووچه‌ی مفت و مشه‌ بۆ ئه‌م بندیوارانه‌ شانی بوودجه‌ی ده‌وڵه‌تی قورس كردووه‌.
بڕی لادانی پێشبینی کراو(بە دولار -مانگ)
ئێک-پەنجا هەزار دوو موجە و بندیوار (50 ملیون) دۆڵار
دوو-نەوەت هەزار خانەنشینی نایاسای (3 ملیون دولار)
سێیەم-25 ٪ نایاسایین (5 ملیون دۆلار)
کۆتی گشتی موجە خوران یاسای ونە یاسای دەکاتە (109-395-1 ملیونەک و سێسەدو نوهەت وپێج هەزار وسەدو نوە ) پارەکە دەکەتە (873) ملیار دینار.
ئەگر ئەم خالانە جێبەجێ بکرێت مانگانە نزیکەی( 85 )ملیون دوڵار دەگەرێتەوە بو خەزینەی حکومەت.
(ئەم داتا وژمارانە ل کیتابی پانۆڕامانی چالاکیەکانی فراکسیونی یەکگرتوو- لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لاپەرەی 409 و410 وەرگیراوە)
مەروان حاجی شەعبان
ڕاوێژکاری پەرلەمانی کوردستان