ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی شێخ محەمەد کەسنەزانی دەکات

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپیده‌

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی شێخ محەمەد کەسنەزانی و سەرجەم مەنسوبانی تەریقەتی قادری دەکات

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ, وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ

بە بۆنەی وەفاتی کەسایەتی دیاری عێراق وکوردستان وشێخی تەریقەتی قادری جەنابی شیخ محمد کەسنەزانی ..لەناخی دڵمانەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی وسەرجەم مەنسوبانی تەریقەتی قادری بەرێز ئەکەین.

لەخودای میهرەبان داواکارین کە مەرحوم بەررەحمەتی خۆی بخات و پلەی بەرزی بەهەشت جێگای بێ ..

رۆڵی تەریقەتی قادری لەجیهانی ئیسلامیدا بەرچاوە.. هیوادارین شاگردانی مەدرەسەی شێخ عبدالقادری گەیلانی لەجیهاندا بەردەوام بن لەخزمەتی ئیمان وعرفان..

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

براتان
صلاح الدین محمد بھاءالدين
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
٤/٧/٢٠٢٠