دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئیدانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كی پاتریۆتی كرد له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بهئیستیفزازی وقبوڵ نه‌كراو له‌قه‌ڵه‌م دا.
له‌راگه‌یه‌نراوێكدا حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: پێویسته حكوومه‌ت هه‌نگاوی توند بۆ وه‌ستانی ئه‌و جوڵه وچالاكیانه‌ی بگرێته‌به‌ر كه‌ده‌بێته هۆی ئیستیفزازكردنی هه‌ستی رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق.
كه‌عبی روونیكرده‌وه: هه‌نگاوی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا به‌ته‌قه‌كردن له‌ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له‌ناوه‌ڕاستی به‌غدا كارێكی قبوڵ نه‌كراوه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یه دژ بهوڵات وده‌چێته چوارچێوه‌ی ئیستیفزازیی و جوڵه ناشه‌رعییه‌كانی ئه‌مریكایه له‌عێراق.
راشیگه‌یاندووه: ته‌قه‌كردن به‌بیانووی تاقیكردنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی پێچه‌وانه‌ی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی وبنه‌ماكانی دیپلۆماتییه.
تاوه‌كو ئێستا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا وسوپای عێراق هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمییان له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌منییه‌ی كه له‌ناو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌ی سه‌وز ناوه‌ڕاستی به‌غدا ئه‌نجامدرا، بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، سوپای ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كی ئاسمانی له‌عێراق جێگیر كرد ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه‌ی كهسهربازانی ئه‌مریكی تیایدا جێگیركراون، كرانه ئامانج.