دیجیتاڵ میدیای سپێده
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و دروستبوونی لافاو له ویلایه‌تی كومامۆتۆ باشووری خۆرئاوای ژاپۆن گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رزبووه‌وه بۆ حه‌وت كه‌س.
به‌پێی راگه‌یاندنی نیشتمانیی ژاپۆن له ویلایه‌تی كومامۆتۆ، دوای باران بارینی به‌خوڕ ئاستی ئاوی ڕووباری كوما به‌رزبووه‌ته‌وه و به‌ربه‌ستی رووباره‌كه‌ی شكاندووه.
له ئاكامی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی رووباره‌كه خلیسكانی زه‌وی روویداوه و پردی سه‌ر رووباره‌كه رووخاون.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵیی كییۆدۆ، به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌وه چه‌ندین دره‌خت کەوتوونەتەخوارەوە، رێگاوبانی ناوچه‌كه تێكچوون و خانووه‌كان رووخاون، حه‌وت كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، ژینزۆ ئابێ له میانی كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌و كاره‌ساته سروشتییه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له چوارچێوه‌ی داواكاری هاوكاری ویلایه‌تی كومامۆتۆدا، 10 هه‌زار كارمه‌ندی هێزی به‌رگریی شارستانیی و وه‌زیری ئیداره‌ی كاره‌ساتی سروشتیی، تاكیدا ریۆتا ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كات.
هه‌روه‌ها باس له‌وه كرا كه له‌لایه‌ن ئاژانسی ئیداره‌ی كاره‌سات و ئاگركهوتنهوهوه، 450 كارمه‌ندی رزگاركردن و 120 پۆلیس ره‌وانه‌ی ناوچه كاره‌ساتباره‌كه كراون.