دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، بێنی گانتز سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ی له بنكه‌ی ئه‌تۆمیی ناتانز له ئێران روویدا رایگه‌یاند: شتێك نییه به‌وه‌ی كه هه‌رچییه‌ك له ئێران روویدا په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هەبێت.
بێنی گانتز له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی رادیۆی ئیسرائیل‌دا، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ رۆژه‌ڤ كرد.
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، بێنی گانتز له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئیسرائیل له پشت رووداوه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ناو دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمیی ناتانز-ی شاری ئه‌سفه‌هان-ی ئێرانه‌وه‌یه؟ رایگه‌یاند 'شتێك نییه به‌وه‌ی كه هه‌رچییه‌ك له ئێران روویدا په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هەبێت'.
بێنی گانتز باسی له‌وه كرد كه ئێران كه ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمیی، له پاڵ ئیسرائیل‌دا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ناوچه‌كه و جیهانیش و وتی: هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین بۆ به‌رگرتن له‌وه (په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمیی له لایه‌ن ئێرانه‌وه) و بڵاوبوونه‌وه‌ی تیرۆری ئێران.
له‌و هه‌واڵانه‌ی له راگه‌یاندی نێوده‌وڵه‌تییدا بڵاوكرایه‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرابوو كه ئیسرائیل له پشت رووداوه‌كه‌ی بنكه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ناتانز-ه‌وه بووه.
وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، كه‌یوان خوسره‌وی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هۆكاری رووداوه‌كه‌ی بنكه ئه‌تۆمیه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام به هۆكاری ئه‌منیی له كاتی گونجاو‌دا رایده‌گه‌یه‌نن.