دیجیتاڵ میدیاى سپێده
بەرپرسی تۆماری پێشێلکارییەکان لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، دکتۆر نەزاکەت عەبدوڵڵا ئاشكرایكرد، لەماوەی شەش مانگی رابردوودا ٨٦ پێشێلکاریی بەرامبەر رۆژنامەنووسان تۆمارکراوە و باسی له‌وه‌شكرد، لە سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوه تاوەکو ئێستا ٨٥ رۆژنامەنووس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و رۆژنامەنووسێکیش گیانی لەدەستداوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە بەردەم باخی گشتی له سلێمانی بەڕێوەچوو، دکتۆر نەزاکەت عەبدوڵڵا باسی لە ئاماری پێشێلکارییەکانی شەش مانگی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٢٠ کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد لەو ماوەیه‌دا، ٨٦ پێشێلکاریی بەرامبەر رۆژنامەنووسان تۆمارکراوە، لەوانە ١٩٩ رۆژنامەنوس و دەزگای راگەیاندن پێشێلکارییەکانیان بەرامبەر ئەنجامدراوە.
بەرپرسی تۆماری پێشێلکارییەکان لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان باسی له‌وه‌شكرد، لە کۆی ١٩٩ رۆژنامەنووسەکە ١٩٧یان لەرەگەزی نێر و ٢یان لەرەگەزی مێ بوون کە پێشێلکارییەکانیان بەرامبەر کراوە.
نه‌زاكه‌ت عه‌بدوڵڵا ئاشکرایکرد، لە سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوه تاوەکو ئێستا ٨٥ رۆژنامەنووس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و رۆژنامەنووسێکیش گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر پێشێلکارییەکان سکاڵایان تۆمارکردووە و داواکاری گشتیی لە هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەرێنی بۆ سكاڵاكه‌یان هه‌بووه و لەسه‌ر ئاستی عێراقیش نامەیان رەوانەی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق كردووه.