خواست لەسەر نەوتی تێکساس کەم بۆته‌وه‌و، نرخی نەوتی برێنتیش کەمێک بەرزده‌بێته‌وه‌

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە رێژەی 0.4% بەرزبووەوە و گەیشتە 42 دۆلار و 98 سەنت، لە کاتێکدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بە رێژەی 0.6% دابەزی بۆ 40 دۆلار و 42 سەنت.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکان، لە 15 ویلایەتی ئەمەریکا، حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر زیادیانکردووە.

زیادبوونی حاڵەتەکان وایکردووە، خەڵک لە ماڵەوە بمێننەوە، بەمەش خواست لەسەر نەوت کەم دەکات لە ئەمەریکا.