وه‌زاره‌تی دارایی له‌م هه‌فته‌یه‌دا موچه‌ی دوو وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كات

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: سبەی سێشەممە موچەی وەزارەتی شەهیدان و ڕۆژی چوار شەممەش مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: بڕیارە سبەی سێ شەممە 7/7 / 2020 وەزارەتی شەهیدان / شەهیدانی هاووڵاتی/ زیندانی سیاسی كەشایستەیان ماوە دەزگای گشتی ئاسایش، خەرج دەكرێت.

هەروەها رۆژی چوارشەممە 8 /7 / 2020 مووچەی وەزارەتی پەروەردە / دەرەوەی شار خەرج دەكرێت ڕۆژی پێنج شەممە 9/ 7/ 2020 مووچەی وەزارەتی پەروەردە / ناوشار خەرج دەكرێت.