هەولێر – ئارام سەردار سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەشێک لەجوتیارانی سنووری شاری هەولێر لەبەردەم عەلوەی هەولێر گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان دەستپێکرد. بەهۆی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان و کەمی نرخی فرۆش، جوتیارانی هەولێر ناڕازین و ئەمڕۆ لەبەردەم عەلوەی هەولێر گردبوونەوە. لەو گردبوونەوەیەدا جوتیاران بەشێک لەتەماتەکانیان فڕیدا، ئەمەش وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی. یەکێک لەخاوەن نوسینگەکانى سەوزە و میوە بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، […]
دوا نوێکردنەوە: 2020-07-06 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک