دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌ندامێكی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی گۆران ڕاده‌گه‌یه‌نێت: پێش كۆڕۆنا داوای ئه‌وه‌مان كرد كه‌سێ قۆڵی كۆ ببینه‌وه، دیاره یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كتر كۆنابنه‌وه ئیتر چۆن بتوانن سێ قۆڵی كۆببنه‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راشیگه‌یاند: ئێمه تا ئێستا ئه‌و پۆستانه‌ی كه وه‌رمانگرتووه، بریتییه له پۆستی وه‌زیره‌كان له‌گه‌ڵ چوار بریكار، دوێنێ دوو بریكاری دیكه‌ش له شاره‌وانی و له كاره‌با ده‌ست به‌كار بوون، ئه‌وانه‌ی كه ماوه‌ته‌وه دوو جۆر پۆسته یه‌كێكیان به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانه و ئه‌ویترییان ڕاوێژكارهكانه، به‌شێكی هی حكومه‌ته و به‌شێكیانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه، ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ده‌سته‌كان-دا چیمان به‌رده‌كه‌وێت هه‌روه‌ها له نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌وانه هه‌مووی ئێمه به‌شمان هه‌یه ئینجا وه‌ستاوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر هه‌ندێكی ڕێكه‌وتوین وهه‌ندێكی ماوه.
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا ڕوونیشیكرده‌وه: وه‌رگرتنی ئه‌و پۆستانه له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه پێویستی به ڕێككه‌وتنی نوێ نییه ئه‌وانه هه‌مووی وه‌كو مه‌بده‌ئی ته‌واو بووه به‌ڵام هه‌ندێكی پۆستی به‌تاڵ نییه، وه هه‌ندێكی پۆست-یش لای یه‌كێتیه، پێویستی به‌ڕێككه‌وتنی تازه نییه چونكه ئێمه ڕێكهوتووین له 12% ی پشكی خۆمان له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باسی له‌وه‌شكرد: یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای چاكسازی ئه‌و پۆسته به‌لای ئێمه‌وه زۆر گرنگه یاساكه‌ی بۆ دهربچێێت ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرین، دواتر یاسای چاكسازی بۆ هه‌موو بواره‌كانی نه‌وت و په‌یوه‌ندییه‌كان و پێشمه‌رگه وخاڵه سنورییه‌كان و گومرگ و ئه‌وانه، ئه‌وه زۆر پێویسته چونكه به‌ڕاستی ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه هه‌نگاوی جددی بنرێت بۆ مه‌سه‌له‌ی چاكسازی.
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا وتیشی: ئێمه دوو مه‌ودامان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌راوردی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی خۆمان بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌گوزه‌رێت له حكومه‌تدا، مه‌ودایه‌كیان ته‌واو بووه كه 6 مانگه، هه‌فته‌ی پێشوو كۆبووینه‌وه له‌گه‌ڵ براده‌رانی پارتی به‌ڕاشكاوی هه‌موو قسه‌یه‌كمان كرد، هیچ ڕێگه‌یه‌ك نه‌ماوه ده‌بێت چاكسازی بكه‌ین،
له‌كاتێكدا وه‌زیری دارایی له پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه به‌ڵام شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا وتی "ئێمه كێشه‌یه‌كمان هه‌یه له گومرگه‌كاندا به‌ڕاستی تا ئێستاش گومرگه‌كان قاچاغی لێده‌كرێت، ڕێڕه‌وی قاچاغ هه‌یه كۆمپانیای حیزب هه‌یه "
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنییان بۆ ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه پێشتر به‌وته‌ی بزوتنه‌وه‌كه واده‌ی شه‌ش مانگ له‌به‌رده‌م حكومه‌ته؟ وتی" ئێمه چه‌ند مانگێگه هه‌ڵسه‌نگاندنی ئیشه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین. ئێمه مانگی 2 راِپۆرتێكی 6 مانگی یه‌كه‌ممان به وردی داوه به براده‌رانی پارتی كه به‌راوردی ڕێكه‌وتنی خۆمانمان كردووه، ڕێكه‌وتنه‌كه‌مان له‌سه‌ر به‌غددا چۆنه‌و چه‌ندی جێبه‌جێكراوه، وهڕێكهوتنهكهمان له‌سه‌ر په‌رله‌مان چۆنه‌و چه‌ندی جێبه‌جێكراوه، ڕێكه‌وتنه‌كه‌مان له‌سه‌ر حكومه‌ت چۆنه وه چه‌ندی جێبه‌جێكراوه، ئه‌م به‌راورده‌مان به ڕاپۆت داونه‌تێ به‌فه‌رمی، دوای ئه‌وه‌ش دێن ڕاپۆرتی دووه‌مییان ده‌ده‌ینێ بۆ 6 مانگی دوای ئه‌وه.