پێشمەرگە دەگەڕێتەوە كه‌ركوك

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لە ئەنجامی زنجیرەیەك کۆبوونەوە، سوپای عێراق و پێشمەرگە رێككەوتن لەسەر گێڕانەوەی بەشێك لە هێزەكانی پیشمەرگە بۆ كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان، لە چوارچێوەی سەركردایەتی سوپای عێراقدا.

ئەمرۆ فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رەزامەندی لەسەر گەڕاندنەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان دەربڕیوە.

ئەم بڕیارەش وایکردوە بەشێك لە سەرکردە تورکمان و عەرەبەکان له که رکوک چەندین بەیاننامەی نارەزایی دەربکەن و دەیانەوێ رێگری لە گەڕانەوەی پێشمەرگە بکرێت.