قائیمقامی سۆران: ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی پڕ دژواربوو بۆ سۆران

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

کرمانج عزەت قائیمقامی سۆران له‌ بلاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئەوڕۆ ڕۆژێکی پڕ دژوارە بۆ سۆران ، کە 14 توشبووی کڕۆنا له‌ قه‌زاكه‌ تۆماركراون

قائیمقامی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: گومانی توشبوونی زیاترمان هه‌یه‌.
له‌ بڵاوكراوه‌كه‌دا قائیمقامی سۆران داوای پابه‌ندبوونی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ی‌كرد به‌ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان و ووتی: یان دەبێ ھاوکاری ڕێنمایی بن ، یان دەبێ چاوەڕێی کارەسات بین

ئەوه‌شی ئاشكراكرد: لە ماوەی ٤ ڕۆژی ڕابردوو ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا له‌ قه‌زای سۆران گەیشتە 22 توش بوو وە یەک مردوو .