دیجیتاڵ میدیای سپێده
جێنین هێنیس-پلاسخارت له پهیامێكدا رایگهیاندووه: "کوشتنی غافڵگیرانەی دکتۆر هیشام هاشمی تووشی راچڵەکینی کردم. ئێمە بە توندیی ئیدانەی ئەم کارە قێزەونە ترسنۆکانەیه دەکەین. سەرهخۆشی گەرممان بۆ خانەوادە و خۆشەویستانی ههیه. هەروەها داوا لە حکوومەتیش دەکەم بەزووترین کات ئەنجامدەرانی بدۆزێتهوه و پەلکێشیان بۆ بەردەم دادگا بكات".
ئێوارهی ئهمڕۆ شرۆڤەکاری بواری ئەمنیی، هیشام هاشمی لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوە درابوویە بەر دەستڕێژی گوللە و تیرۆرکرابوو.
، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لەسەر دوو ماتۆڕسکیلەوە، لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە ناوچەی زەیونە، تەقەیان لە هیشام هاشمی كردووه.
بە گوتەی سەرچاوەكه، هیشام هاشمی دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئیبن نەفیس، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوه.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردبوو، هاشمی ژمارەیەک زۆر گوللەی بەرکەوتبوو، بۆیە سەرەڕای هەوڵە پزیشکییەکان بەڵام نەتوانرا گیانی رزگاربکرێت.
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لیوا سەعد مەعن لەکاتی بەشدارییکردنی لە بەرنامەیەکدا لە یەکێک لە کەناڵە لۆکاڵییەکانی عێراق، کوژرانی هاشمی پشتڕاستکردبوویەوە و رایگەیاندبوو، تەرمەکەی بەمەبەستی توێکاریی رەوانەی پزیشکی دادوهریی لە بەغدا كراوه.
دوای رووداوەکەش چەکدارەکان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتبوون و تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لەو کردەوەیە رانەگەیاندووە.
هیشام هاشمی ساڵی ١٩٧٣ لە بەغدا لەدایکبووە و کەسێکی شارەزا و شرۆڤەکار بووه لە بواری گرووپە چەکدارییەکان و چەندین لێکۆڵینەوەی لەوبوارەدا هەیە.