دیجیتاڵ میدیای سپێده
حكومه‌تى ناوه‌ندى وهه‌رێمى كوردستان ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى دانوستانى نوێ، دواى ئه‌و چه‌ندین خوله‌ى ئه‌م دواییه بۆ ته‌واوكردنى به‌شێك له‌و كێشانه‌ى هه‌ڵواسراون له‌نێوان هه‌ردوو لادا.
طاتع نه‌جمان روكابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئه‌منى وبه‌رگرى له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: یه‌كێك له‌و پرسانه‌ى كه‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه ئه‌و شانده‌ى بریاره له‌هه‌رێمه‌وه بۆ به‌غدا بێن وباس وخواسى لێوه بكه‌ن، پرسى ده‌روازه سنورییه‌كانه.
روكابى راشيگه‌یاند: هه‌رێم پێشنیاریكردوه كه‌نیوه‌ى داهاتى ده‌روازه‌كان راده‌ستى حكومه‌تى ناوه‌ندى بكات، به‌ڵام به‌غدا ئه‌م پرسه‌ى پاراستووه وده‌ڵێن: تا ئێستا نه‌گه‌یشتووینه‌ته رێككه‌وتنى كۆتایى.
روكابی باسی له‌وه‌شكرد: شاندێكى دیكه به‌م نزیكانه سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌نجامدانى دوایین دانوستان، وحكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه بۆ راده‌ستكردنى ئه‌و نه‌وته‌ى به‌غدا داوایكردوه. به‌ڵام بۆ راده‌ستكردنى داهاتى ده‌روازه سنورییه‌كان هه‌رێم ده‌یه‌وێت نیوه‌ى داهاته‌كه‌ى راده‌ست بكات.