هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر گوتی، لە جەژنی سەری ساڵدا زیاتر لە 150هەزار كەس لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق سەردانی شاری هەولێریان كردبوو، خۆشبەختانە لە ڕووی ئەمنییەوە پلانێكی تۆكمەمان دانابوو و هیچ رووداوێك رووی نەدا و پلانەكە وەكو خۆی جێبەجێ كرا.
هۆگر عەزیز گەڵاڵی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، جەژنی سەری ساڵ لە پارێزگای هەولێر بە خۆشی و بە بێ كێشە بەڕێوە چوو و خۆشبەختانە هیچ رووداوێكی كوشتن و دزین و هی تر رووی نەدا، چونكە پلانێكی تۆكمەمان دانابوو و توانرا ئەو پلانە 100% و وەكو خۆی جێبەجێ بكرێت.
گەڵاڵی گوتیشی، جگە لە هاووڵاتیانی خۆمان كە ڕوویان لە دەرەوەی ماڵەكانیان كردبوو بۆ جەژنی سەری ساڵ، زیاتر لە 150هەزار گەشتیاریش لە ناوخۆی عێراق و دەرەوە بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش لە هەولێر سەردانی ئەو شارەیان كردبوو، بۆیە بە خۆشحاڵییەوە جەژنەكە بە ئارامی و بێ كێشە بەڕێوە چوو.
بڵند ئیبراهیم