دیجیتاڵ میدیای سپێده
له ئاكامی ئه‌وه‌ی پاسێك كه 36 سه‌رنشینی تیادابوو له ویلایه‌تی ئانهوی كه‌وته ناو ده‌ریاچه‌یه‌كه‌وه، 21 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
رۆژنامه‌ی "رۆژانه‌ی خه‌ڵك" بڵاوی كرده‌وه به هۆكارێكی نادیار پاسێك له ناوچه‌ی شیشیو له شاری ئانشون له ویلایه‌تی ئانهوی به‌ناو به‌ربه‌رسته‌كانی كه‌نار رێگا كه‌وت و كه‌وته ناو ده‌ریاچه‌ی رۆنگشان.
له ئاكامی هه‌وڵی تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان ته‌رمی 21 كه‌س دۆزرایه‌وه و 15 كه‌سیش به برینداری رزگار كران.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی له میدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاو كراونه‌ته‌وه، به‌رله رووداوه‌كه كاتێك پادەکە به رێگادا رۆیشتووه هێواشی كردووه‌ته‌وه، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه لای چه‌پ و به خێرایییه‌كی زۆر به‌ره‌و ئاستی ده‌ریاچه‌كه رۆیشتووه و دواتر كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه.
له ساڵی 2018 له ئاكامی ئه‌وه‌ی پاسێك له شاری چۆنگچینگ كه‌وته ناو رووبارێكه‌وه 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، دواتر ده‌ركه‌وت هۆكاری رووداوه‌كه به‌هۆی شه‌ڕی نێوان سه‌رنشینێك و شۆفێری پاسه‌كه‌وه بووه.