دابەشكردنی دوو مووچە ڕەتدەكرێتەوە بەغدا هێشتا مووچەی مانگی حوزەیرانی دابەشنەكردووە

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-07 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، ڕەتیدەكاتەوە وەزارەتی دارایی بتوانێت مووچەی هەردوو مانگی حوزەیران و تەمموز بەیەكەوە دابەش بكات. فەیسەڵ عیساوی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی حوزەیران و تەمموز بە یەكەوە بەدووردەزانرێت، چونكە پارەی نەختینە لەبەردەستدا نییە”. بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە:”قەیرانی دارایی باڵی بەسەر ڕەوشی عیراقدا […]