دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەندامێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڕایگهیاند، ئیدارەی ترەمپ بەفەرمی لەرێکخراوی تەندروستی جیهانی کشاوەتەوە.
لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رۆبێرت بۆب مێنەندز ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڕایگهیاند: کۆنگرێس ئاگادارکرایەوە کە سەرۆکی ئەمریکا بەفەرمی وڵاتەکەی لەرێکخراوی تەندروستی جیهانی کشاندۆتەوە، لەکاتێکدا جیهان لەناوەڕاستی قەیرانی کۆرۆنادایە.
ئاماژهی بهوهشكرد:هەروەک پێشتر دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی کردبو،بەبڕیارێک وڵاتەکەی لەرێکخراوی تەندروستی جیهانی کشاندەوە.
رۆبێرت مێنندەز ئەوەشی وتوە کە کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی ژیانی ئەمریکییەکان و بەرژەوەندییان ناپارێزێت.