خه‌ڵكی گوند هه‌مووی به جه‌نابه‌ته
.
له‌ساڵه‌كانی 2006 و 2007 به‌هۆی كه‌می رێژه‌ی باران بارین له‌هه‌رێمی كوردستان، وشكه ساڵی رووی تێكردو له‌زۆرێك له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می جوتیاران له‌گه‌نم و جۆ و بابه‌ته‌كانی تر به‌رهه‌مه‌كه‌ی نه‌چنرا، ئه‌وكات له‌ئاكرێ حكومه‌ت ئۆفیسێكیان دامه‌زراند له‌ناو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاو به‌ناوی "ئاوی گوندان"، ئه‌م ئۆفیسه ئیشوكاری ئه‌وه‌بو به‌ته‌نكه‌ر ئاو بۆ ئه‌و گوندانه دابین بكه‌ن كه له‌به‌ر كه‌می رێژه‌ی باران بارین تووشی كه‌م ئاوی ببوون، دیاره ئه‌م ئۆفیسه بۆ ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ك گوندێك له‌بیرده‌كه‌ن و ئاوی بۆ نابه‌ن، خه‌ڵكی گونده‌كه‌ش سه‌ردانی ئۆفیسه‌كه ده‌كه‌ن و به‌به‌رێوه‌به‌ری ئۆفیسه‌كه ده‌ڵێن كاكی ئه‌ندازیار ئه‌وه یه‌ك حه‌فته‌یه ئاوتان بۆ گونده‌كه‌مان نه‌هێناوه و "خه‌ڵكی گوندی هه‌مووی به‌جه‌نابه‌ته..!"
قسه‌كه لێره ئه‌وه‌یه ئه‌وكات و ئێستاش كه وشكه ساڵی نیه به‌شێكی زۆری گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كانی ئاكرێ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری گرفتی كه‌م ئاوییان هه‌یه وله‌م چه‌ند شه‌وی رابردووش‌دا گه‌ڕه‌كێكی ئاكرێ خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا به‌هۆی نه‌بوونی ئاو، ئه‌مه بۆ زۆرێك له شار‌و شاروچكه‌كانی تریشی هه‌رێم هه‌ر ڕاسته‌و هه‌مان گرفتیان هه‌یه وه‌ك هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كه وشكه ساڵی نیه و ده‌كه‌وێته ئه‌م به‌ری زێی گه‌وره، واته هه‌ولێری سه‌ر زێی گه‌وره به‌هۆی بێ پلانی حكومه‌ت زیاتر له‌هه‌شت گه‌ڕه‌كی هه‌ولێر بێ ئاون و خه‌ریكه خه‌ڵكی ئه‌م گه‌ڕه‌كانه قسه‌ی هه‌مان هاوڵاتیانی ئاكرێ دووباره بكه‌نه‌وه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن نزیكه‌ی مانگێكه بێ ئاوین..!
ئه‌م ماوه‌یه به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم زۆر باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه حوكمڕانی ته‌نها دابه‌شكردنی موچه نیه...! ڕاسته حوكمڕانی ته‌نها دابه‌شكردنی موچه نیه، به‌ڵام هه‌موو سێكته‌ره‌كانی تر‌و ژێرخانی ئابووری له‌سفره‌وه نزیكن، ئه‌وه‌تا له‌هه‌موو هاوینێك گرفتی كه‌می ئاو و كاره‌با سه‌رهه‌ڵده‌دات و له‌هه‌موو زستانێكیش نه‌بوونی سووته‌مه‌نی و كه‌می كاره‌با...!؟