هێزێكی تایبەتی ئەمریكا بەرەو عیراق جووڵێندرا و فڕۆكە ئەمریكاییەكانیش بە ئاسمانی بەغدادا دەسووڕێنەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-01-02 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك –بەشی هەواڵ هێزی پەڕەشووتوانی سوپای ئەمریكا بۆ وەڵامدانەوەی خێرا لە ئەمریكاوە بەرەو عیراق جووڵەی پێكرا و هێلیكۆپتەرەكانی سوپای ئەمریكاش بە ئاسمانی بەغدادا دەسووڕێنەوە. ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە سوپای ئەمریكا هێزی پەڕەشووتوانی بۆ وەڵامدانەوەی خێرا لە پێگەی فۆرت پراگەوە بەرەو عیراق جووڵاندووە. جووڵاندنی ئەو هێزەی ئەمریكا بە ئامانجی پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكایە لە بەغدا كە لە نێوەڕاستی […]