دوو هەزار و 741 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٧٤١ كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون و ٩٤ كەسی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، دوایین ئاماری سەبارەت بە قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٤ كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٧٤١ كەسی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

ئاماژە بەوەیش دراوە کە هەزار و ٦٢٧ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتە روو کە كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە ٦٧ هەزار و ٤٤٢ كەس و لەو ژمارەیەیش دوو هەزار و ٧٧٩ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٧ هەزار و ٨٧٩ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.