لە شەڕی دوو بنەماڵە لە هەولێر دوو كەس كوژران

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-08 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشكرای دەكات، كە لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵە دوو كەس كوژراون و دەشڵێت: “لە ماوەی 6 كاتژمێردا تۆمەتبارێك دەستگیر كراوە”. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، پاش ئاگاداركردنەوەیان لە ڕوودانی شەڕێك لە نێوان بنەماڵەیەكدا لە كۆمەڵگای قوشتەپە و كوژرانی دوو كەس لە […]