خەندان -
له‌دوای كاردانه‌وه‌كانی زیادكردنی نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی، پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتێكی شاری كه‌ركوك نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ڕاكان سه‌عید پارێزگاری ئه‌و شاره ده‌كات.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا، پارێزگای كه‌ركوك خشته‌یه‌كی بۆ پێدانی كاره‌بای مانگی 1ی 2020 بڵاوكرده‌وه كه به‌پێی خشته‌كه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مپێرێك كاره‌بای مۆلیده 9 هه‌زار دینار له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت، له‌كاتێكدا مانگی پێش‌و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌مپێرێك كاره‌با 3 هه‌زار دینار وه‌رگیرا.
سامان به‌رزنجی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی یه‌كێك له‌مزگه‌وته‌كان له‌نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی ڕاكان سه‌عیدی كردوه نوسیویه‌تی، "هه‌موكات له‌ڕێگه‌ی وتاره‌كانمانه‌وه له‌بۆنه‌كاندا جه‌ختمانكردۆته‌وه له‌سه‌ر وتاری نه‌رم و دور له‌توندوتیژی به‌جۆرێك بێت كه خزمه‌ت به‌كۆمه‌ڵگه بكات، ئه‌مڕۆ من داوایه‌كم هه‌یه به‌ناوی هه‌مو هاوڵاتیانی شاری كه‌ركوكه‌وه كه بڕیاری دیاریكردنی نرخ و كاتژمێری كاركردنی مۆلیده ئه‌هلیه‌كان گونجاو نیه‌و زۆره له‌سه‌ر هاوڵاتیان".
سامان به‌رزنجی داواشی له‌پارێزگاركردوه، نرخی پێدانی هه‌ر ئه‌مپێرێك كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلی كه‌مبكرێته‌وه، هاوكات ڕۆژانه له‌كاتژمێر 12 تاوه‌كو 12ی شه‌و كاره‌با بدرێته هاوڵاتیان، له‌ڕۆژانی هه‌ینیش به‌ڕه‌چاوكردنی نوێژی هه‌ینی، له‌كاتژمێر 11ه‌وه تا 12ی شه‌و كاره‌با بدرێت".