دیجیتال میدیای سپێده
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ به پێویستی ده‌زانێت شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی لیبیا رابگیرێن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ به پێویستی ده‌زانێت شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی لیبیا رابگیرێن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌رده‌وامن له كاركردن له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له‌و وڵاته رابگه‌یه‌ندرێت.
دوای به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، كۆنگۆ، میسر و كۆماری ئه‌فریقای باشوور؛ لاڤرۆڤ له‌باره‌ی كێشه‌كانی لیبیاوه به میدیاكانی راگه‌یاند: "پێویسته ده‌ستبه‌جێ شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی لیبیا رابگیرێن و یه‌كه چه‌كدارییه‌كانی لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان واز له به‌ره‌وپێشچوون بهێنن".
لاڤرۆڤ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه سه‌ركرده‌ی هێزه نایاساییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا، خه‌لیفه حه‌فته‌ر ئاماده‌یه واژوو له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی ئاگربه‌ست بكات و گوتی: "به‌داخه‌وه لێدوانی سه‌رجه‌م لایه‌نه دانوستانكارهكان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كێشه‌كانی لیبیا به بژارده‌ی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر ناكرێن نه‌بوونه‌ته كرده‌یی".