دیجیتال میدیای سپێده
پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردو ئاگادارکراونەتەوە لە بونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەناو بنەماڵەیەكدا لە كۆمەڵگای قوشتەپە کە بەهۆیەوە دو کەس کوژراون، هێزەکانیان تۆمەتباری سەرەکی روداوەکەیان دەستگیرکرد کە هەستاوە بە کوشتنی برا و زڕ دایكی خۆی.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: دوای ئاگاداركردنەوە لە رودانی شەڕێك لە نێوان بنەماڵەیەكدا لە كۆمەڵگای قوشتەپە و كوژرانی دو كەس لە شەڕەكەدا، دەستیان بە لێكۆڵینەوەی كردوە و دوای 6 كاتژمێر و لە كاتژمێر 4:00ی بەیانی، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ع.ج.ئـ) دەستگیر كرد.
پۆلیسی ههولێر ئاماژهی بهوهشكرد: تۆمەتبار لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی هەستاوە بە كوشتنی برا و زڕدایكی خۆی و لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانی نا بە تاوانەكەیدا.
ووتیشی بەپێ مادە (406) لە یاسای سزادان تۆمەتبار بەندكراوە و رادەستی دادگا دەکرێت.