هه‌ولێر -KDP.info- چاودێرێكی سیاسی گوتی، ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه هه‌ولێری وه‌كو پایته‌ختی دووه‌می عێراق ته‌ماشا كردووه و له‌جیاتی به‌غدا له هه‌ولێر كاره‌كانی ڕاده‌په‌ڕێنێت و هه‌ولێر ده‌كاته پایته‌ختی دیپلۆماسیی خۆی، چونكه به‌هۆی ئه‌و ئه‌منیه‌ته‌ی هه‌یه‌تی، هه‌موو وڵاتان له هه‌ولێر پارێزراون.ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یندراوێكدا هه‌موو كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی خۆی له عێراق ڕاگرت و باسی له‌وه كردووه كاره‌كانی له كونسووڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ڕایی ده‌كات.
چاودێری سیاسی و ماموستای زانكۆ، د. سه‌باح سوبحی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ڕاگه‌یەندراوی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی خۆی له عێراق ڕاده‌گرێت و له‌جیاتی ئه‌و له هه‌رێمی كوردستان له كونسووڵخانه هەولێر كاره‌كانی ڕاده‌په‌ڕێنێت، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه کە هه‌رێمی كوردستان شوێنێكی ئارامه بۆ ئه‌وان، چونكه پێشتریش وابوو بۆ ئه‌وان، شوێنگره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق هه‌رێمی كوردستانە و هه‌میشه وه‌كو پایته‌ختی دووه‌می عێراق سه‌یری هەولێریان كردووه و هه‌ر به‌رپرسێكی وڵاتان بێته عێراق دێت بۆ هه‌رێمی كوردستانیش، بۆیه ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كردی مه‌ترسیی هه‌یه لەسەر ئەوەی کە ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق بپچڕێنێت."
د. سه‌باح سوبحی گوتیشی: "هه‌رێمی كوردستان به جۆرێك ئه‌منیه‌تی هه‌یه كه ده‌توانی پارێزگاری له هه‌موو نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتان و دیپلۆماسیه‌ت بكات، ئه‌مه‌ش به‌لای وڵاتانه‌وه زۆر گرنگه، هه‌ر بۆیه‌ش، هه‌میشه گرنگی به هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن."سوبحی باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌مه‌ریكا له عێراق له 2003وه تا ئێستا قوربانیی زۆری بۆ عێراق داوه و ئه‌سته‌مه به‌هۆی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبییەوە په‌یوه‌ندیی خۆی لەگەڵ عێراق بچڕێنێت، به‌ڵام سزایان ده‌خاته سه‌ر و قاعیده‌ی زیاتری ده‌بێت له عێراق و هه‌ولێریش ده‌کاته پایته‌ختی دیپلۆماسیی خۆی.'
بڵند ئیبراهیم