کەرکووک -KDP.info- ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كان گوتی، دوای نه‌مانی هێزی پێشمه‌رگه له سنووری کەرکووک، داعش به قووڵاییی 50 كم له کەرکووک نزیك بووەته‌وه‌و هێرش دەکات، له كاتێكدا پێشتر له ترسی پێشمه‌رگه نه‌ده‌وێران نزیكی ئه‌وناوچانه ببنەوە، بۆیه له‌گه‌ڵ به‌غدا قسه ده‌كه‌ین و ڕێگه ناده‌ین کەرکووک بدرێته ده‌ست قه‌ده‌ر و ئه‌و هێزانه‌ی له‌وێن شكه‌ستیان هێناوه.
"ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كوردستانییه‌كان، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له‌دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ ڕۆژ به ڕۆژ داعش له ناوچه كوردستانییه‌كان له زیادبووندایه و به‌رده‌وام جموجووڵیان زیاد ده‌كات و كرده‌وه‌ی تیروریستی بەڕێوە دەبەن و له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا له هه‌ندێك شوێن به قووڵاییی30بۆ 50 كم داعش به‌ره‌و کەرکووک هاتوون، چونكه له ناوچه‌كانی قه‌ره‌ده‌ره و پردێ چاڵاكن و هێرش دەکەنە سه‌ر هێزەکانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی، پێشتر به دووریی 50كم نه‌یانده‌توانی له پێشمه‌رگه و له‌و سنوورانه نزیك ببنه‌وه."شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتیشی: "جگه له‌وه‌ش،له سنووری دووزخورماتوو و خانه‌قین و ناوچه‌كانی دیكه داعش زۆر به‌هێز بووه و به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی تروریستی بەڕێوە دەبەن، بۆیه داعش بووەته مه‌ترسی بۆ سه‌رئه‌و ناوچانه و هێزەکانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبیش توانای پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌یان نییه."
عه‌بدوڵڵا باسی له‌وه‌ش كرد: "داعش ئێستا مه‌فره‌زه وەڕێ دەخات و هێرش دەکات، هه‌ر پێش چه‌ند ڕۆژێك هێزەکانی عێراق ئۆپراسیۆنێكیان له سنووری کەرکووک بەڕێوە برد، کەچی داعش له لایه‌كی دیكەی له‌کەرکووکەوە هێرشی ده‌كرد، بۆیه داعش زۆر به‌هێز بووه.'گوتیشی: "ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ به‌غدا قسه ده‌كه‌ین، ناكرێت کەرکووک بدرێته ده‌ست قه‌ده‌ره‌وه. دەبێ پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌و هێزانه‌ی له‌وێن شكستیان هێناوە."
بڵند ئیبراهیم