دیجیتاڵ میدیای سپێده
لە سەرانسەری جیهاندا، حه‌وت ملیۆن و سێ هه‌زار و160 تووشبووی په‌تای ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا، چاكبوونه‌ته‌وه.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، دوای تووشبوونیان به په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، حه‌وت ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ماڵپەرى وؤڵمیتهر كه به پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، حه‌وت ملیۆن و سێ هه‌زار و 160 تووشبوو له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا چاكبوونه‌ته‌وه.
ریزبه‌ندی 10 وڵاتی یه‌كه‌م كه زۆرترین حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌یان تیادا تۆماركراوه:
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا (یه‌ك ملیۆن و 379 هه‌زار و 450)، به‌ڕازیل (یه‌ك ملیۆن و 117 هه‌زار و 922)، هیندستان (476 هه‌زار و 554)، رووسیا (472 هه‌زار و 511)، چیلی (271 هه‌زار و 703)، ئێران (209 هه‌زار و 463)، پێرو (204 هه‌زار و 748)، ئیتاڵیا 193 هه‌زار و 640)، توركیا (187 هه‌زار و 511) و ئه‌ڵمانیا (182 هه‌زار و 700).
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له چین سه‌ری هه‌ڵدا له ماوه‌یه‌كی كورتدا، به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه په‌تایه‌كی جیهانگیر.
له كاتێكدا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته، 11 ملیۆن و489 هه‌زار و 976 حاڵه‌ت، كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 549 هه‌زار و 616 كه‌س.