دەوامی فەرمیی دامودەزگا حکومیەکان و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستپێد

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لەسلێمانی لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەوامی فەرمیی دامودەزگا حکومیەکان و هاتووچۆی ئۆتۆمبێڵ بۆ ناو بازار دەستپێدەکاتەوە


لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆڕۆنا لە راگەیه‌ندراوێکدا دەستپێکردنەوەی دەوامی دەزگاکانی حکومی لە رۆژی یەکشەمەی داهاتوو رادەگەینێت،

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی ئۆپەراسیونەکانی پارێزگای سلێمانی لە راگەینراوێکدا رایگەیاندووە کە ئەمڕۆ، (9/7/20202) لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بریاری دا کە لە ڕۆژی یەکشەممە (12/7/2020)وە دەوامی فەرمیی گشت دامودەزگا حکومیەکان بەپێی بڕیارو مەرج و ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکانی پێشتر ڕاگەیەندراون، دەستپێدەکاتەوە، هەروەها بریاریان دا کە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری (ناوبازاڕی) شاری سلێمانیدا لە ڕۆژی (12/7/2020)وە بەپێی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان ئاسایی دەکرێتەوە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و بەشی لابردنی زیادەڕەویی شارەوانیی بەپێی یاساو ڕێنماییەکان ڕێکاری پێویست بەرامبەر هەر سەرپێچی و لادان و زیادەڕەوییەک دەگرنەبەرو ئەرکی هەموو هاووڵاتیان و دامودەزگا حکومییەکان و دامەزراوە دادوەرییەکان و کەرتی تایبەتە هاوکارو هەماهەنگیان بن،

لیژنەکە بریاریشی داوە کە لە ڕۆژی شەممە (11/72020)وە تاقیکردنەوە وەزارییەکانی (12)ی ئامادەیی دەستپێدەکات، بۆ باش بەڕێوەچوونی کەشی تاقیکردنەوەکان و لەسەر پێشنیازی بەڕێوەبەرێتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، موەلیدە ئەهلیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی لەکاتی نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا، کارەبای پێویست لە ڕۆژو ماوەی دیاریکراوی تاقیکردنەوەکاندا بۆ خوێندنگاو هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابین دەکەن.