بەشێک لە ئاوارەکانی سەردەمی ڕاپەڕین قەرەبوو دەکرێنەوە

دوایین نوێکردنەوە 2019-12-01 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

بەرێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت کە بەشێک لە ئاوارەکانی سەردەمی ڕاپەڕین قەرەبوو دەکرێنەوە بەمەرجێک بە یەکجاری گەڕابنەوە وڵات.

 

شاکر یاسین، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی هەولێر، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "ئەو کەسانەی کە لە ساڵی ١٩٧٥ ەوە تا ساڵی ١٩٩١ ئاوارە و کۆچبەربوونەوە و دواتر گەڕاونەتەوە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بڕی بیست ملیۆن دیناری عێراقییان پێ دەدرێت، ئەگەر کۆچبەرەکە پێشتر فەرمانبەری حکوومەت بووبێت، ھەموو ساڵەکانی ئاوارەیی و کۆچبەریی بۆ بە خزمەت ھەژمار دەکرێت، ئەوەش ھاوکارییەکی باشی ئەو کەسانەیە و تا ئێستا سەدان کەس سوودمەند بوون لەو بڕیارە".


ڕاشیگەیاند: "بڕیارەکە جێبەجێ کراوە و لە هەرێمی کوردستان دەیان کەس لەو بڕیارە سوودمەند بوونە و بە بڕی 20 ملێۆن دینار قەرەبوو کراونەتەوە".

 

ڕوونیشیکردەوە کە چەند ساڵێک بوو ئەو قەرەبووکردنەوەیە وەستابوو ئێستا دەستپێکردووەتەوە.