هه‌ولێر-KDP.info- هه‌رێمی كورستان له ساڵی 2019 پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له ئاستێكی به‌رزدا بوو، به‌رپرسانی باڵای وڵاتان، وه‌ك جێگری سه‌رۆك و وه‌زیری ده‌ره‌وه و وەزیری به‌رگری سه‌ردانی كوردستانیان كرد، له‌سه‌ر ئاستی باڵاش پێشوازی له به‌رپرسانی هه‌رێم كرا. شاره‌زایان پێیان وایه ئاستی پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی كوردستان له گه‌شانه‌وه‌دایه.
دكتۆر ئه‌حمه‌د عومه‌ر، سه‌رۆكی به‌شی دیپلۆماسی و پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سلێمانی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پێگه‌ی دیپلۆماسیی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2019 به‌گشتی باش بوو، حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حزب و خه‌ڵكی كوردستان چاویان له‌وه‌یه پێوه‌ندییه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌وپێشەوە به‌رن، له ڕوی یاسایی و ده‌ستوورییه‌وه هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی باشدایه".
"وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری سه‌رۆك و وه‌زیرانی وڵاتان ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ی پرس، یان سه‌ردانی به‌غداش بكه‌ن، حكوومه‌تی هه‌رێم له زۆربه‌ی وڵاتان نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه و زیاتر له 20 وڵات كونسووڵخانهیان له هه‌ولێر كردووه‌ته‌وه، له ڕوی ئه‌منی و دیموكراسییەوە باش بووه، بۆیه وڵاتانیش خواستی پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌بووه." ئه‌حمه‌د عومه‌ر وای گوت.
سه‌رۆكی به‌شی دیپلۆماسی و پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، زیاتر گوتی: "هه‌رچه‌نده له ڕوی سنووره‌وه هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كوردیان هه‌یه، به‌ڵام له ڕوی پێوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه باشه، پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێم زیاتر ئازادی و دیموكراسی بچه‌سپێنێت، سه‌رچاوه‌ی دارایی باشتر بكات، كۆمپانیا زلهێزه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنان ڕاكێشێته هه‌رێم، به‌شێك له داهاته‌كه‌ی له بانكی وڵاتان دابندرێت و، گرنگی به كوردانی ده‌ره‌وه بدرێت".
ئه‌حمه‌د عومه‌ر گوتیشی: "له‌م دۆخه‌ی له عێراقدا هه‌یه، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی ئه‌مەریكا له‌گه‌ڵ شیعه، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت پێوه‌ندییه‌كانی زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا به‌رێته پێشه‌وه."
سیروان حەمه شه‌ریف، شاره‌زای پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ڵێ: "له پاش ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی كوردستان و له‌سه‌ر ئاستی حكوومه‌تی عێراق باسیان له‌وه ده‌كرد، كیانی كوردی كۆتاییی هات، به‌ڵام به هه‌وڵی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان و سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، ئه‌وكات سه‌رۆكی حكوومه‌ت بوو، به‌سته‌ڵه‌كی به‌رده‌م پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به ڕووی كوردستاندا شكێندرا، ئه‌وه بوو سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ڕاسته‌وخۆ پێشوازیی له سه‌رۆكوه‌زیران كرد، ئه‌مەریكا له به‌یانێكدا پشتیوانیی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ربڕی، ئیدی له‌سه‌ر ئاستی زۆر به‌رزدا پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه ڕۆیشتن".
ناوبراو گوتیشی: "له‌سه‌ر ئاستی به‌رپرسانی باڵای وڵاتان، جێگری سه‌رۆك و وه‌زیرانی باڵای وڵاتان سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر ئاستی باڵای وڵاتان پێشوازی له وه‌فدی حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌كرێت، ساڵی 2019 ساڵی گه‌شانه‌وه‌ی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كوردستان بوو".
"چه‌ند بازنه‌ی پێوه‌ندییه‌كان فراوان بكه‌ین، گەرەنتیی مانه‌وه‌مان ده‌كه‌ین له ئاینده كاتێك پێوه‌ندیت به‌هێز نه‌بێت، نه‌یارت زۆر ده‌بێت، ئاسانتر ده‌بیته پاروی چه‌ور بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌ز به مانه‌وه‌ی كیانهكهت ناكه‌ن، پێشنیار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، ده‌ستپێشخه‌ری بكرێت، پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ش پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵمان باش نییه باش بكرێت، هه‌وڵ بدرێت له ساڵی 2020 ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه و كۆمپانیا به‌هێزانه‌ی نه‌یارن، بیانكه‌ین به‌دۆستی خۆمان." سیروان حمه شه‌ریف وای گوت.
عه‌زیز ڕه‌سووڵ