دیجیتال میدیای سپێده
سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ رایگه‌یاند كه بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر مه‌رزه‌كه داده‌خه‌ن.
سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، لیوا مه‌ریوان قه‌ره‌داخی رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی كه شه‌پۆلێكی به‌لێشاوی گه‌شتیاران له دیوی ئێرانه‌وه بۆ به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی رابه‌ری كۆچكردووی ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی، به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی خۆیان كردووه به ده‌روازه‌كه‌دا، له‌سه‌ر فه‌رمانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قوباد تاڵه‌بانی، مه‌رزه‌كه بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر داده‌خرێت.