دیجیتاڵ میدیای سپێده
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لیستى خانه‌نشینى هه‌ردوو یه‌كه‌ى هه‌فتا و هه‌شتاى له وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌وه ده‌چێته سه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی.
لیوا قاره‌مان كه‌مال، جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانى پێشمه‌رگه بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له رایده‌گه‌نێت ئه‌وه‌ی له پڕۆژه‌ی چاكسازیدا په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه، لیژنه دروست كراون و كه لیژنه‌یه‌كیان بۆ رێكخستنه‌وه‌ى هه‌ردوو و یه‌كه‌ی 70و80یه، ناوبراو رونیشیكردۆته‌وه، لیژنه هه‌یه ئه‌ندامی وه‌زاره‌تی دارایی تێدایه و لیژنه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه و لیژنه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌كانه و لیژنه‌ی ژمێریارییه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی خانه‌نشینی، كه هه‌موو هێزه‌كان بچنه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: هه‌موو خانه‌نشینانی هێزی پێشمه‌رگه به یه‌كه‌كانی 70و80شه‌وه ده‌چنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ته‌نها له وه‌زاره‌تی دارایی مووچه وه‌رده‌گرن، بۆیه ئێستا ناویان ئاماده ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده بێت بۆ وه‌زاره‌تی دارایی، كه ئه‌وكات خانه‌نشینی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نامێنێت.
به‌وته‌ی قاره‌مان كه‌مال، پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه و لیژنه‌كانیش له كاری خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن تاوه‌كو كاره‌كانیان ته‌واو ده‌كه‌ن، ئه‌وان بڕیاریان داوه یاساى چاكسازى جێبه‌جێ بكه‌ن.