وەزارەتی تەندروستی عێراق: دوو هەزار و 741 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كرا

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپیده‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 741 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 94 تووشبووی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌زار و 627 تووشبووی دیكه‌ش نه‌خۆشیه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌ و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

تا ئێستا 67 هه‌زار و 442 حاڵه‌تی توشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عیراق تۆماركراون و له‌و ژماره‌یه‌ دوو هه‌زار و 779 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 37 هه‌زار و 879 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ئێستادا 26 هه‌زار و 784 تووشبوو له‌ ژێر چاودێریدان و باری ته‌ندروستی 403 كه‌سیان ناجێگیره‌.