قوبڕس و یۆنان و فەڕەنسا و ئیتالیا پـێکەوە مانۆری لەشکری لە دەریای ناوەڕاست ئەنجام دەدەن

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-09 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە قوبڕس ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەشداری لەو مانۆرە لەشکریـیەدا کردبوو کە ڕۆژی چوارشەممە لە دەریای ناوەڕاستدا ئەنجام درا، ئەمەش لە کاتێکدا تورکیا جموجۆڵی لەشکری خۆی لەو ناوچەیەی دەریای ناوەڕاست زیاترکردووە