دسیجیتاڵ میدیای سپێدە
ئەوقافی سۆران ڕایدەگەیێنێت, لە پێناو سەلامەتی هەموو لایەک بەیانی ڕۆژی شەممە مووچە بە شێوەی دلیڤەری دابەش دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران ئاگاداری سەرجەم مووچە خۆران لە مامۆستایانی ئایینی و فەرمانبەران و بانگبێژ و خزمەتگوزارەکان دەکاتەوەو ڕایدەگەیێنێت : لە پێناو سەلامەتی هەموو لایەک بەیانی ڕۆژی شەممە مووچە بە شێوەی دلیڤەری دابەش دەکات.
بەڕێوبەرایەتیەکە ئەوەشی خستە ڕوو: داوادەکەین یچ کەس سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران نەکات بەمەبەستی مووچە وەرگرتن چونکە مووچە بە شێوەی دلیڤەری لە ڕێ ی لیژنەیەکی تایبەت بێ بەرامبەر مووچە دابەش دەکەین تا بەریەککەوتن دروست نەبیت بەم شێوازەی خوارەوە:
• ناو شاری سۆران و ناحیەی دیانا و سیدەکان پەیوەندی بەم ژمارانەی خوارە بکەن.
07504475400 ــــــ 07504706951
• بەلام خلیفان و دەورووبەری کاتژمێر ٢ پاش نێوەڕۆ لە هۆلی مزگەوتی غەزالی کە ناسراوە بە قاعەی بەڕێز (حسین کریم) ئامادە بن، بە مەرجی بەستنی دەمامک و دەستوانە، بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی بەم ژمارانەی خوارەوە بکەن.
07504602148 ــــــ 07504602710
• تێبینەرایەتیەکانی ئەوقافی چۆمان و ڕواندز و میرگەسۆریش بە هەماهەنگی لەگەل قائمقامەکان سەبارەت بە میکانیزمی دابەشکردنی موچە لای خۆیان ڕادەگەێنن.