ساعیدی: توركیا دوای هەرێمی كوردستان، موسڵ و كەركوك داگیردەكات

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-10 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ شارەزایەكی ئەمنیی عیراقی ڕایدەگەیەنێت كە ئامانجی هێرش و لەشكركێشییەكانی توركیا ڕاگواستنی خەڵكی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانە و دوای ئەویش داگیركردنی موسڵ و كەركوكی بەدوادا دێت. عەبدولمونعیم ساعیدی شارەزای كاروباری ئەمنی لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی مەعولمەی عیراقی، هۆشداری دا لە مەترسیداری پلانەكانی توركیا و ڕایگەیاند هێرشە دووبارەبووەكانی هێزەكانی توركیا بۆ سەر هەرێم […]