خەڵک – بەشی هەواڵ وەزارەتی تەندروستی عیراق لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند لەماوەى ٢ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٨٧٨ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە. لەڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، لەماوەى ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و ٨٤٨ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون. هەر بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوە، لەو ماوەیەدا هەزار و ٨٧٨ کەس چاکبوونەتەوە و ٧٨ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
دوا نوێکردنەوە: 2020-07-10 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک