سوپای عێراق هێرشێکی مووشەکیی بۆسەر "ناوچەی سەوز" پووچەڵکردەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-07-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێدە

سوپای عێراق پووچەڵکردنەوەی هێرشێکی مووشەکیی بۆسەر ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا راگەیاند.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە دەستیانگرتووە بەسەر مووشەکێکی جۆری کاتیۆشا لە شەقامی قەنات کە ئامادەکرابوو بۆ ئاراستەکردنی بەرەو ناوچەی سەوز.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە تیمەکانیان بەبێ هیچ زیانێک، مووشەکەکەیان پووچەڵکردووەتەوە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە راگەیەنراوەکەیدا هیچ لایەنێکی تۆمەتبار نەکردووە بەو هەوڵە.